پۆتن سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی مووشەکی لە سەرووی خێرایی دەنگەوە ڕاگەیاند .

 

پێشتر رووسیا بۆیەکەمینجارلە ساڵی 2019 چەند مووشەکێکی بە خێرایی سەروی دەنگەوە تاقی کردبۆوە بە ناوی ” تسیرکن “بەڵام ئەوەی ئێستا زۆر ئامانجپێکێکی بێخەتایە .

ولادمێر پۆتن سەرۆکی رووسیا ئاشکرای دەکات لە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی لەسەرووی خێرایی دەنگەوە ، سەرکەوتووبوون .

ئەو تاقیکردنەوە رۆژی هەینی ئەنجامدراوەو بێهەلە توانیویەتی ئامانجەکەی بپێکێت .

بە گوتەی پۆتن ، ئە وتاقیکردنەوە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ رووسیا لە بواری بەرگریکردنی  سەربازی و توانای سەربازیی رووسیای بە ڕادەیەکی بەرچاو بردۆتە سەرێ .

 

پۆتن ڕایگەیاندووە ئەو مووشەکە دەتوانێت سیتمی بەرگری هەموو وڵاتان تێک بشکێنێت .

سەرچاوە ‘ dw

 

 

Back to top button