ئێران کارگەی دروستکردنی “درۆن ” ی لە عێراق هەیە

 

میلیشیاکانی سەربەئێران درۆنی ” ئەبابیل 3 ” یان تاقیکردەوە

راگەیاندنەکانی سووریا ئاشکرای دەکەن ، میلیشیاکانی سەر بە ئێران درۆنێکی نوێیان بە ناوی ” ئەبابیل 3 ” لە رۆژهەڵاتی دێرزوور تاقی کردۆتەوە .

چاودێری مافی مرۆڤی سووریش لەمبارەوە ڕایگەیاند ئەو تاقیکردنەوەیە لە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ئەلمەیادین لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام دراوە .

هاوکات ” ئاڵما ” ناوەندی لێکۆڵینەوە فێرکاری سەربازیی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردبوو، پێشکەوتنی پیشەیی درۆنی ئێرانی ،مەترسی زۆری بۆسەر ئاسایشی جیهانی دەبێت .

 

بە پێی ڕاپۆرتی سوپای پاسدارانی ئێرانی و ناوەندی مووساد ، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ئێستادا لە یەمەن ، سووریا ، لوبنا  وعێراق20 کارگەی تایبەتی دروستکردنی درۆنیان هەیە لە جۆری 48 مۆدێلی جیاواز .

 

لە ئیستاشدا حزبوڵلای لوبنان 2 هەزار درۆنی ئێرانی لە بەردەستدایە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل

 

Back to top button