موقتەدا سەدر وادەیەك بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دیار دەکات
تاران گەورەترین به دۆڕاوی هەڵبژاردنەكانی ئەمدواییەی عێراق دادهندرێت و ئهمهش وادهكات فشارهكانی ئهو وڵاته لهسهر حكومهتی داهاتوو كهم ببێتهوه.
ئیحسان شەممەری، شڕۆڤەكاری سیاسی و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی بە پێگەی حوڕەی ئەمریكی راگەیاندووە كە ئێران لەشۆڕشی ئۆكتۆبەری 2019 ەوە هەستی بەمەترسی كردووە كه ئەوكاتەی باڵادەستی ئهو وڵاته لە ناوخۆی عێراق رەتكرایەوە.
هەروەها ئەو شڕۆڤەكارە دەڵێت: سرووشتی هەڵبژاردنەكانی ئەمدواییە كە تووشی هاوپەیمانەكانی ئێران بوویەوە، ئەو راستییەی دەرخست كە تاران گەورەترین دۆڕاوی هەڵبژاردنەكانە.ئەمەش ئەوه دەگەێنێ كە ئێران شەقامی شیعی عێراقی دۆڕاندووەو چیدیكە كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی وڵاتەكە نامێنێت.
لەلایەكی دیكەوە رەعد هاشم، نووسەرو شڕۆڤەكاری سیاسی گوتی: دۆڕانە گەورەكەی ئێران لە هەڵبژاردنەكانی ئەمدواییەدا، دەریخست كە ئێران كارەكتەرە سەرەكییەكانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق لەدەستداوە.
رەعد هاشم دەشڵێت: هەڵوەشانەوەی سیستەمی وەلائی ئێران لە عێراق ، بوارێكی باشتر بۆ حكومەتی داهاتوو دەرەخسێنێ و فشارەكانی ئێران كەمدەكاتەوە.