كاروانێكی هاوپەیمانان كرایە ئامانج
پەیامنێرێکی ئاڕ تی لە عێراق ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە کە كاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باشووری عێراق کراوەتە ئامانج.
بە وتەی پەیامنێری ڕووسیای ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای كاروانێكی گواستنەوەی کەلوپەلی هاوکاری لۆجستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نێوان پارێزگای بابل و دیوانیە ئامێرێکی تەقەمەنی تەقیوەتەوە.
ناوبراو، گوتیشی: تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە
سەرچاوە: ئاڕ تی