چواره‌م كاروانى خێزانى تيرۆرستانى داعش ده‌گه‌رێندرێته‌وه‌ كه‌مپى جه‌دعه‌ى پارێزگاى نه‌ينه‌وا

 

په‌رله‌مانتارێكى ده‌رچووى سنوورى پارێزگاى نه‌ينه‌وا له‌ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه‌ چواره‌م وه‌جبه‌ى خێزانه‌ داعشييه‌كان پێشبينى ده‌كرێت رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو بگه‌رێندرێنه‌وه‌ عێراق.

شێروان دوبه‌ردانى، له‌ راگه‌يێندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى (حواكوڕك) كه‌وتووه‌ تێدا رايگه‌ياندووه‌:” پێشبينى ده‌كه‌ين رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو كاروانى پێنجه‌مى خێزانه‌ داعشييه‌كانى كه‌مپى هۆل له‌ سووريا بگه‌رێندرێته‌وه‌ كه‌مپى جه‌دعه‌ى پاريزگاى نه‌ينه‌وا و پێشوازيان لێ بكرێت.

پێشتريش هه‌مان په‌رله‌مانتار هۆشدارى دابوو له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و خێزانه‌ داعشيانه‌ بۆ شارى مووسڵ و بوونيان به‌ مه‌ترسى له‌ داهاتوو له‌ كاتێكدا تيرۆرستانى داعش خه‌ريكى خۆرێكخستنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆرستين به‌ تايبه‌ت له‌ سنوورى ناوچه‌ كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم كه‌ هه‌ندێك شوێن بۆشايى ئه‌منى هه‌يه‌ به‌تايبه‌ت له‌ دواى خيانه‌تى 16 ئۆكتۆبه‌رى 2017.

Back to top button