ههورامى: پەرلەمان سهرهتاى مانگى داهاتوو بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کۆ دەبێتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرەتای مانگی داھاتوو سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، کۆ دەبێتەوە. دهشلێت:
دواى بهشدارى كردنى له كونگرهى پێنجهمى پارتی چاکسازیی تورکمانی، به نوێنهرايهتى سهرۆك بارزانى ، له كۆنگرهيهكى رۆژنامهوانيدا هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پارتی و یەکێتی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ دروستکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، پێک دەهێنن، كه تیمی پارتی لە لێژنەکە بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەبێت و تیمی یەکێتیش ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی خۆيان سەرۆکایەتی دەکات.
جێگرى سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان راشيگهياند: لێژنەکە ”لەم چەند رۆژە“ کۆ دەبێتەوە و بەرنامەیەکی هاوبەش بۆکۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، دادەڕێژێت.
همن ههورامى له كۆنگره رۆژنامهوانييهكهيدا، لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، گوتى : لەم خولەدا کۆمەڵیک بابەتمان لەسەر شان ماون، بەتایبەتی دەنگدان بە کۆمەڵێک پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا، هەندێکیان خوێندنەوەی دووەمیان بۆ کراوە، بابەتی کۆمسیۆنیش بابەتێکی هەستیارە، بێگومان لە سەرەتایی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو، دانیشتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین و بڕیاردەدەین کە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین”..
باسى لهوهشكرد، کە چەند لایەنێکی نوێ هاتوونەتە ناو پەرلەمان و پێویستە ئەوانیش نوێنەریان لە کۆمسیۆن هەبێت، بۆیە دەیانەوێ کۆمسیۆن کارا بکەنەوە و تیمێکی نوێی بۆ دابمەزرێنن.