سەنتەرێکی بەریتانی : چین لەساڵی 2030 دەبێتە زلهێزی یەکەمی ئابووریی جیهان

سەنتەرێکی لێکۆڵینەوەی بەریتانی رۆژی یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجارئاشکرای کردووە، بەهای بەرهەمهێنانی ئابووری چین لە ساڵی 2020 دەگاتە سەرووی 100 ترلیۆن .”

هاوکات رۆیتەرز بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئابووری و بازرگانى بەریتانی ئاشکرای دەکات:” چین لە ساڵی 2030 دەبێتە زلهێزی یەکەمی ئابووری جیهان .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ، هێندستانیش لە ساڵی 2023 لە بواری بەرهەمهێناندا پێش بەریتانیا و فەڕەنسا دەکەوێت و دەبێتە شەشەمین زلهێزی ئابووری جیهان .”

داگلاس مەک ڤیلیامێز ، جێگری سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی بەریتانی لەمبارەوە گوتی:” ئەوەی گرینگە لە ساڵی 2020 تا 2023 ئابووریزانەکانی جیهانی چۆن دەتوانن ڕێگری بکەن لە بەردەوامیی ” هەڵاوسانەکانی ئابووری ، ئەوە لە کاتێکدایە هەڵاوسانی ئابووری لە ئەمریکا لە ئێستادا لە سەروی 6.8٪ .”

سەرچاوە rf

Back to top button