ئێران سنورەكانی تووند دەكات

دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە، بەهۆی بڵاوبونەوەی رەوشی “ئۆمیكرۆن”ەوە سنوردارکردنی توندیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ڕاگەیاند.
وتەبێژەکەی خزمەتگوزاری گومرگی ئێران، ڕوحوڵڵا لەتیفی ڕایگەیاند:”ئەو ڕێوشوێنە نوێیانە بۆ ئەفغانستان و تورکیا و پاکستان و ئازەربایجان و ئەرمەنستان و عێراق جێبەجێ دەکرێت.”
ڕوحوڵڵا لەتیفی گوتيشى،” تەنها هەڵگرانی ڤیزای خوێندکاران و ڤیزای پزیشکی و ڤیزای کار و مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ ناو ئێران رێگە پێدەدرێن.”
سەرچاوە: arabic.rt