110 كۆچبەر دەگەڕێنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند 110 کۆچبەری عێراقی کە لەسنورەکانی پۆڵەندیدا گیریان کردووە دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتە.”

لەڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەحمەد ئەلسەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق گوتی” ئەو کۆچبەرانە بە خۆبەخشانە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق دوای بەدواداچوونی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە پۆڵەندا و هەوڵەکانی وەزارەتەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە”

گوتیشی: “گەڕانەوەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی لیتوانی و حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێرەوە ئەنجام دەدرێت”

س: arabic.rt

Back to top button