دەزگای خێرخوازیی بارزانی: پاکێجی هاوکاریمان بەسەر 3000 خێزانی زیانبەرکەوتووی لافاوەکەى ههولێر دابەشکردووە
دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند، پاکێجی کەلوپەلی ناوماڵ بۆ 3000 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی هەولێر لەلایەن دەزگاکەیانەوە تاوهكو 26-12-2021، دابەش کراوه.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، موسا ئهحمهد، سهرۆكى دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26/12/2021 رایگەیاند، پاکێجی هاوکارییان بەسەر زیاتر لە سێ هەزار خێزانی زیانبەرکەوتوو دابەشکردووە. جۆری هاوکارییەکانیش بریتیبوون لە نەوت، خۆراک، دۆشەک و بەتانی، فەرش، سۆپا، غاز، کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ.
بڕ و جۆری پاکێجی هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمشێوەیە راگەیێندراوە كه له خشتهى خوارهوه هاتووه:
-دوو هەزار و 790 پارسێل خۆراک
-100 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک، کۆی گشتی، 244 هەزار و 700 لیتر
-5 دۆشەک بۆ هەر خێزانێک، کۆی گشتی، 11 هەزار و 700.
-7 بەتانی بۆ هەر خێزانێک، کۆی گشتی، 12 هەزار و 740.
-5 بالیف بۆ هەر خێزانێک. کۆی گشتی، 11 هەزار و 700
-52 مەتر فەرشی ناوماڵ بۆ هەر خێزانێک.
-سۆپایەک بۆ هەر خێزانێک، کۆی گشتی، دوو هەزار و 218.
-ژەمەخۆراک لە سەرەتای لافاوەکە. کۆی گشتی 14،740 ژەمەخۆراک.
-400 خێزان غازی ناوماڵی بۆ دابینکراوە.
-1500 خێزان کەرەستەی کارەباییان وەرگرتووە کە پێکهاتوون لە جلشۆر، تەباخ، سەلاجە و پێداویستییەکانی دیکەی کارەبایی ناوماڵ.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی سێ لایەنی جیاواز پاکێجی کۆمەکەکانی گەیاندووەتە زیانبەرکەوتووان، هەریەک لە
1-کۆمپانیاکان: کۆمپانیاکانی بارێز، گرووپی گەلیاوە، هێمن گرووپ، کۆمپانیای لاناز، کۆمپانیای دارین، کۆمپانیای ئاڵا، کۆمپانیای کار، کوردماکس.
2-رێکخراوەکان: دەزگای روانگە، مانگی سووری عێراقی لقی هەولێر، مانگی سووری ئیماراتی.
3-لایەنە حکومییەکان: پارێزگای هەولێر، پارێزگای دهۆک، پارێزگاری ئەنبار، تیمی عەمار حەکیم، پاسەوانی سنوور، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لاوانی چەمچەماڵ.
هاوكات دەزگای خێرخوازیی بارزانی پەیامێک بۆ زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی سنووری شاری هەولێر دەنێرێت و دەڵێت: “ئەوەی دابەشکراوە قەرەبوو نییە، بەڵکو ئەوەی کە دانراوە وەک قەرەبوو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرمایەداران، ژمارە بانکییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستانە، ئەمە بابەتێکی دیکەیە و لیژنەی تایبەتی بۆ پێکهێنراوە لە پارێزگای هەولێر و سەرپەرشتی دابەشکردنی ئەو پارە کاشە دەکات”.