حكوومەتی هەرێم لە ساڵی 2021 چەندين پڕۆژەی گرنگی له‌ هەڵەبجە و گەرمیان جێبەجێ كردووە

 

 

 

كابینەی 9ی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی،لەپاڵ دابینكردنی مووچەی فەرمان بەران سەتان پڕۆژەی گرنگ و خزمەتگوزاری و ستراتێژی بۆ تەواوی شار و شارۆچكەكانی كوردستان جێبەجێ كردووە، بەرپرسانی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان باسی پڕۆژەكانی ساڵی 2021 سنوورەكانیان دەكەن.

 

 

بەڕێوەبەری پلاندانان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان عومە وەلی  بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕك ڕای دەگەیەنێت:” لە سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ گەرمیان پڕۆژەی ستراتێژی سایلۆی گەرمیانی كردەوە، ڕەزامەندی دا لەسەر 16 ملیار دینار بۆ چەندان پڕۆژەی گرنگ لە سیكتەرەكانی كارەبا و شارەوانی و ئاو و پەروەردە و ڕێگاوبان.

 

عومەر عەلی دەشڵێت:” لە ساڵی 2021 تواندرا جووت سایدی كفری – كەلار بەتەواوەتی تەواو ببێت كە بە چوار قۆناخ جێبەجێ كرا و 70 ملیار دینار بوودجەكەیەتی، هەروەها جووت سایدی كەلار – دەربەندیخان لە كاری بەردەوامی تێدادەكرێت و لەمساڵدا بەشی یەكەمی كۆتایی هات، 24 كیلۆمەتر بووە و بوودجەكەی 47 ملیار دینارە، قۆناخی دووەمی دەستی پێكردووە بوودجەكەی 138 ملیار دینارە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد:”لە ساڵی 2021 تواندرا پڕۆژەی سایلۆی گەرمیان تەواو ببێت و سەرۆك وەزیرانی كوردستان خۆی هاتوو كردیەوە، 19 ملیار دینار بوودجەكەی بووە.

 

كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی ڕاگەیاند:” بۆ ساڵی 2021 مەسرور بارزانی بڕیاریدا 30 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی پارێزگاكەمان تەرخانكرا، بۆ 30 پڕۆژەی بچووك و 12 پڕۆژەی گەورە.

 

 

كاوە عەلی دەڵێ:”  ئێستە لە هەڵەبجە چەندان پڕۆژە كە كۆیان 14 پڕۆژەی گرنگن كاركردن تێیاندا كرێت،كە دوو جۆرن بەشێكیان پڕۆژەی نوێن و بەشێكیشیان ئەو پڕۆژانەن كاركردن تێیاندا وەستابوون پاش دابینكردنی بوودجە كاركردن تێیاندا دەستی پێكردووەتەوە.

 

زیاتر وتی:”پڕۆژەی پرد و ڕێگای تووە قووت لە مانگی 10ی ئەمساڵەوە خراوەتە تەندەرینەوە،بڕیارە ئاڕاستەی ئەو كۆمپانیاییە بكرێت كە تەندەرەكەی باشترین بووە، تاكو گری بەستی لەگەڵ بكرێت،داوامان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە كردووە چاودێری پڕۆژەكە لە لایەن پارێزگای هەڵەبجە وە بێت.

 

وتیشی:” لەسەر بوودجەی وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژەی بینایی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و بەرگری شارستانی كاركردن تێیاندا دەستیان پێكرد، قۆناخی باشیان بڕیوە.

Back to top button