چیای حەمرین کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی عێراق
14 جار لەسەر یەک سەنگەر و بنکە و حەشارەگەکانی داعس لە چیای حەمرین کرانە ئامانجی فڕۆکەکن
لە ڕاگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای دەکات ، هێزی ئاسمانی لە سنووری پارێزگای دیالە لە دوێنێوە 14 جار لەسەر یەک هێرشیان کردووتە سەر بنکە و حەشارگەکانی چەکدارانی داعش، لە ئەشکەوتەکانی زنجیرە چیای حەمرین.
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکە ، هێرشەکان لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێڵ 159 و ئێف 16 کراون، بۆ پشتیوانی هێزی پیادەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە
وا بڕیاریشە لە دوای هێرشی ئاسمانی ، هێزەکانی پیادە کێوماڵی ئەو ناوچانە بکەن لە چیای حەمرین ، بۆ ڕاودوویانی چەکدارانی داعش .