بەكاربەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەستەواژەی جاحش بۆ پەكەكە بەكار دەهێنن

خواكوڕك
دوای ئەوەی پەكەكە لە خانەسۆرو ناوچەی سنونێ‌ هەڵیان كوتایە سەر پێشمەرگەی كوردستان, بەهۆیەوە رووبەرووبونەوەی چەكداری رویدا, كارەكانی ئەم دوایەیی پەكەكە لە شنگاڵ و مامەلەكانی پێشوتریشیان نارەزایەتیەكی بەر فرەی ئاستی جەماوەری لێكەوتەوە, تەنانەت لە بری ناوی پەكەكە لە زۆر شوێن بە جاحش ناویان دەبرێت.
ئەم دەستەواژەیە دوای ئەوە هات كە بەر پرسێكی پەكەكە لە شەنگاڵ بۆ كەناڵی (ئافاق)ی سەر بە نوری مالیكی دواو گوتی:” ئێمە هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبین‌و هەوڵ دەدەین شنگاڵ و بەشێكی شنگاڵ لە هەرێمی كوردستان داببڕین” وتەكانی ئەو فەرماندەیەی پەكەكە بوەتە مژاری گەرمی رۆژەڤی سۆشیاڵ میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان, كە وەك ناڕەزایەتیەك لە بەرامبەر وتەكانی ئەو فەرماندەیەیی پەكەكە دەستەواژەی (جاحش) بە كاردێت كە مانای جاشی حەشدی شەعبی دەگەیەنێت.
چاودێرێكی سیاسیش بۆ خواكوڕك ئاشكرای كرد, كە لە ئێستادا پەكەكە تەواو چووەتە بن باری حەشدی شەعبی و دەیەوێت شەڕی پێشمەرگە بكات بە نوێنەرایەتی حەشدی شەعبی, بۆیە لە دوای بەیاننامەكەی ئەنجومەنی رۆحانی ئێزیدیان كۆڕایەك دروست بووە كە نابێت پەكەكە لە شەنگاڵ و باشوری كوردستان بمێنێت چونكە مەترسیەكی گەورە لە ناوچەكە دروست دەكات دەستی دوژمنانی كورد بۆ ناوچەكە رادەكێشێت و دەخوان ناوچەی شنگاڵ بكرێتە گۆڕەپانێكی دیكەی ململانێ نێو دەوڵەتی و ئیقلیمیەكان, كە ئەم كارەی پەكەكە قبوڵ كراو نیە دەچێتە خانەی جاشایەتی و خیانەتكارانی وڵات.

Back to top button