ئێران پێداگرە لە سەر لادانی گەمارۆ نەوتییەکان وەک مەرجی سەرەکیی دانووستانەکان

 

ئەمڕۆ دووشەممە 27 /42/2021 شاندی دانووستانکاری ئەتۆمیی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەلی باقری ، بۆ نوێبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی گەیشتنە ” ڤییەننا ”

هاوکات لە گەڵ گەیشتنیان بۆ ” ڤییەننا ” حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاییان ” وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات ، وڵاتەکەی سوورە لە سەر هەڵگرتنی سزائابوورییەکان بە سەر نەوتی ئێراندا .

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند ، هەڵگرتنی سزاکان لە سەر فرۆشتنی نەوتی ئێران مەرجی سەرەکیمان دەبێت لە دانووستانەکاندا .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : شاندی ئێران ئەمڕۆ دوو بەڵگەیان وەک بەڵگەکانی 1 ی دیسامبەر و 15 ی دیسامبەر لە بەردەستە ، بۆیەش ناگەرێنەوە بۆ دۆسییەی ژووەنی  ساڵی 2021  .

لە دۆسییەی ژووەنی 2021 باس لە پەرەپێدانی مووشەکی بالستیکی ئێران کراوە وەک بەشێک لە ڕێگری کردن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا .

 

چاودێرانی سیاسیش ئاماژە بەوە دەکەن ، شاندی ئێرانی هەست بە مەترسیی تەواو دەکەن لە دانووستانەکاندا ، بەڵام دەسەڵاتی یەکلاکەرەوە لە دەستی ڕێبەریی ئێراندایەو ئیزن نادات بگەنە ڕێککەوتنی نوێ .

سەرچاوە ، rf

Back to top button