يه‌كه‌م حزبى شيعه هه‌لوێستى خۆى له‌باره‌ى بڕيارى دادگاى فيدراڵى راگه‌ياند
حه‌كيم: به‌شدارى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ناكه‌ين
له‌يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا له‌باره‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى تانه‌كان له لايه‌ن دادگای فیدراڵی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبین و به‌شدارى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ناكه‌ين.
لە تویتێکدا دواى بڕيارى دادگاى فيدراڵى له‌باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ى تانه‌كان عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە له‌په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تيى تويته‌ر نووسيوويه‌تى: “لەسەر بنەمای باوەڕبوونمان بە دەستوور و یاسا، پابەندبوونی خۆمان بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەنجامەکان دەردەبڕین، سەرەڕای تێبینی جدیمان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن”.
له تويته‌كه‌ى حه‌كيم هه‌وره‌ها هاتووه: “پیرۆزبایی خۆمان بۆ براوەکان نوێدەکەینەوە و هاندەریان دەبین لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانیان بەرامبەر بە گەلی عێراق و پێکهێنانی حکومەتێکی لێهاتوو و هاوئاهەنگ کە بتوانێت ئەو لایەنانە کۆ بکاتەوە کە خوازیارن تێیدا بەشداربن و ئامادەبن بەرپرسیارێتی گەلی عێراقدا لە ئەستۆ بگرن”.
له كۆتايى تويته‌كه‌يدا سه‌رۆكى ڕه‌تى حيكمه ده‌لێت:” دوپاتى هه‌لوێستمان ده‌كه‌ينه‌وه كه به‌شدارى حكومه‌تى داهاتووى عێراق ناكه‌ين.”