مستەفا چاوڕەش بۆ عەبادی نابێت پێشمەرگە بە قارەمان وەسف بكەیت و موچەشیان ببڕیت
خواكوڕك
دوای ئەوەی دوێنێ حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە, سەردانی سلێمانی كرد لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبویەوە, دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لەپەراوێزی دیداری سڵێمانی رایگەیاند كە كۆبونەوەكەی عەبادی لەگەڵ یەكێتی لە بارەی نەوتی كەركوك و جێبەجێكردنی رێكەوتننامەی (كەركوك-بەغدا)بووە, لە بەرامبەریش ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێـتی رایدەگەیەنێت:” قسەكانی عەبادی ئاوی دڵی ئێمەی نەخواردووەتەوە”
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەلێدوانێكدا, لە بارەی وتەكانی عەبادی ڕاگەیدەگەیەنێت :” چونكە قسەكردن دەبێ كرداری هەبێت، تۆ كاتێك وەسفی پێشمەرگە دەكەیت، یان پێشمەرگە بەقارەمان دەزانیت، پێویستە كێشەكانی پێشمەرگە چارەسەر بكەیت” دەبینین كە لەكاتێكدا ئێستا هەموو جیهان بەڕێزێكی زۆرەوە تەماشای پێشمەرگە دەكات، كە چی مووچەكەی لەلایەن حكوومەتی بەغداوە بڕاوە و هاوكاری سەربازیش ناكرێت.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مستەفا چاوڕەش دەڵێت:” هیواخوازم هەموو لایەكمان هەولی باشتر بدەین بۆ چارەسەركردنی دۆخی ئێستای هەرێم”