مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌لوێستى پارتى راگه‌یاند

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دوا بڕیاری دادگای باڵای ئیتحادی و په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی گشتیی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌لوێستى خۆى ده‌ربڕی و رايگه‌ياند:پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شلێ:”جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیاندراوێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە رێکەوتی 10ـی 10ـی 2021ئەنجامدرا. ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.

لە ھەمان کاتدا جەخت لە بەدواداچوونی ئەو ستەمە دەکەینەوە کە لە پارتیمان کرا لە بە ناحەقبردنی دوو کورسی لە کورسیەکانمان، بە رێگای یاسایی لەلایەن ئەو کاندید و دەنگدەرانەمانەوە کە بە نایاسایی دەنگەکانیان سوتێنران.

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

27ی 12ی 2021

Back to top button