بە سەرمایەی زیاتر لە 11 ملیار دۆلار مۆڵەتی پڕۆژە لە ھەرێمی کوردستان دراوە
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاری لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، لە سێ ساڵی ڕابردوودا تاوەکوو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا مۆڵەت بە 161 پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی 11 ملیار و 10 ملیۆن و 851 ھەزار و 784 دۆلار.
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، سەربەست خدر، رایدهگهێنێت: له 28 -7-2019 تاوهكو 23 -12-2021 ، لە ھەولێر 70 پڕۆژە بە سەرمایەی هەشت ملیار و 731 ملیۆن و 289 ھەزار و 617 دۆلار و، لە ھەڵەبجە یەک پڕۆژە بە سەرمایەی شەش ھەزار و 846 دۆلار و، لە گەرمیان ھەشت پڕۆژە بە سەرمایەی 330ملیۆن و16 ھەزار و107دۆلار و، لە ناوچەی ڕاپەرین سێ پڕۆژە بە سەرمایەی 121 ملیۆن دۆلار و 315 ھەزار دۆلار و، لە سلێمانی 38 پڕۆژە بە سەرمایەی یەک ملیار و 257 ملیۆن و409 ھەزار و 756 دۆلار و، لە دھۆک 41 پڕۆژە بە سەرمایەی 563 ملیۆن و 975 ھەزار و 304 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە.
راشیدهگهێنێت: پڕۆژەکانیش بریتین لە 35 پڕۆژە لە بواری وەبەرھێنان و یەک پڕۆژە لە بواری بانکەکان و10 پڕۆژەی تەندروستی و 45 پڕۆژەی پیشەسازی و دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری و 28 پڕۆژەی گەشتیاری و 15 پڕۆژەی فێرکردن و حەوت پڕۆژەی کشتوکاڵ و 11 پڕۆژەی نیشتەجێبوون و یەک پڕۆژە ھونەری و شەش پڕۆژەی وەرزشی کە کۆی پڕۆژەکان 161 پڕۆژەیە.
بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە ساڵی 2019دا 16 پڕۆژە و لە ساڵی 2020دا 77 پڕۆژە و لە ساڵی 2021دا 68 پڕۆژە مۆڵەتیان پێ دراوە و، کۆی گشتیی سەرمایەی پڕۆژەکان 11 ملیار و 10ملیۆن و 851ھەزار و 784 دۆلارە.