بارانی به‌لێزمه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێ

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسان، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو باران بارین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و چه‌ند رۆژێكیش به‌رده‌وام ده‌بێ.

به‌پێی پێشبینیی كه‌شناسان، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی زایینی 2022، باران بارین له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كا و بۆ شه‌وه‌كه‌ی هه‌موو شوێنه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش بارانی ناوه‌ند ده‌بارێ، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ رۆژی دووشه‌ممه‌ بارانی به‌هێز ببارێ و ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێ.

زه‌كه‌ریا پاشایی، كه‌شناس له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و پێشبینییانه‌ی كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌فربارینیش ده‌ست پێده‌كاته‌وه

هاوكات به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی پله‌ی گه‌رمی، پێشبینی ده‌كرێ له‌ هه‌ندێ شار و شارۆچكه‌ به‌فر ببارێ، به‌ڵام له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌فری به‌رچاو ده‌بارێ.

Back to top button