جۆ بایدن یاسای بودجەی سەربازیی وەڵاتەکەی واژۆکرد
سەرۆکی ئەمەریکا، جۆو بایدن، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە لە کۆنگرێس تێپەڕی و خەرجیی سەربازی ساڵی دارایی 2022 لە خۆدەگرێت، پەسەند کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆشکی سپی، بایدن، یاسای پێدانی دەسەڵاتی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)، کە دوای مشتومڕێکی زۆر لە کۆنگرێس پەسەند کرا، واژۆکرد.
لە یاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکا، 345 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و 177 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات و مغاویر ئەلسەورە دابینکراوە.
ساڵی رابردوو ئەمریکا 510 ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق و 200 ملیۆن دۆلاری بۆ سووریا دابینکردبوو، لە نێو یاساکەی ئەمساڵدا، 257 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکراوە و 5 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پوما، تەرخانکراوە، هەروەها 12 ملیۆن دۆلاریش بۆ بەردەوامی تواناکانی هێزەکانی پێشمەرگە و 240 ملیۆن دۆلاریش بۆ مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، کە ساڵی رابردوو ئەمریکا ئەو مووچەیەی لە یاساکە دانەنابوو