سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا ، سەردانی ئێران دەکات

نیکۆلاس مادورو، سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا ڕایگەیاندووە بەم نزیکانە سەردانی ئێران دەکات و لە گەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی چەندین گرێبەستی ئابووریی گرینگ واژوو بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی “رۆیتەرز” مادورو لە چاوپێکەوتنێکی تلویزیۆنیدا گوتوویەتی : بەم نزیکانە سەردانی ئێران دەکەم بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر هەندێک بەرژەوەندیی هاوبەش بگەینە ڕێککەوتن ، ئاشکراشی کردووە ، ڤەنزوێلا و ئێران دوو وڵاتی شۆڕشگێڕن لە دژی ئیستیعماری ئەمریکا.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ، سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا بێئەوەی وردەکارییەکانی باس بکات ، گوتی بە تەلەفۆن قسەی لە گەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە.

چاودێرانی سیاسیی و پسپۆڕانی بواری ئابووری ڕایان وایە ، دەسەڵاتی ئێران بە یارمەتی ڤەنزوێلا توانیویەتی گەمارۆکانی نێودەوڵەتی بشکێنێت و لە ڕێگەی ئەو وڵاتەوە دەستی بە کەرەسەکانی چەکی ئەتۆمی ڕابگات و لە ڕێگەی کۆمپانیاکانیشەوە پارە سپی بکەنەوە.

سەرچاوە : فارسی ئەلعەرەبیە

Back to top button