نەتەوە یەكگرتووەكان داوا لەكەمپی مەخمور دەكات خۆیان لەنێوان كەمپی سەربازی و پەنابەری یەكڵابكەنەوە

خواكوڕك
پاش ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان چیای قەرەچووخ و كەمپی مەخموری وەك كەمپێكی سەربازی بۆ مەشق پێكردنی هێزی چەكدار بەكار هێنا، ئەمەش كاردانەوەی تووندی بەدوای خۆی دا هێناوە، ئەمرۆ 8ی 3ی 2017 لەسەر ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان، نوێنەری ئەو رێكخراوە، سەردانی كەمپی مەخموری كرد”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند، نوێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان نوێنەرێكی خۆی بۆ كەمپی مخمور ناردوەو بە كەمپەكەی گوتووە، خۆاتان یەكڵا بكەنەوە، لەوەی ئێوە كەمپێكی سڤیلن و پەنابەرن، یان كەمپێكی سەربازی و مەشقی سەربازین، چاوەروانی وەڵامین بۆ ئەوەی هەموو دونیا لەوە ئاگادار بكەینەوە، كە ئێوە كەمپێكی سڤیلن یان سەربازین”.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوەی ئاشكرا بكرێت بەخواكوڕكی راگەیاند، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ بەرێوەبەرانی كەمپەكە، كۆبۆتەوە، داوای یەكڵاكردنەوەی كەمپەكەی كردووە، لەوەی كەمپێكی سەربازیە یان سڤیل و پەنابەریە”.

Back to top button