به‌به‌ڵگه‌: پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك بريارێكى ديكه‌ دژى كورد ده‌رده‌كات

خواكوڕك/ پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک، بريارێكى ديكه‌ى پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور دژى كورد ده‌رده‌كات ویاسا و دەستوری عێراق پێشێل دەکات و ناوی کوردی بۆ ناوچەکان لە پارێزگاکە بە کوردی قەدەغە دەکات.

به‌پێ ى نووسراوێكى قايمه‌قاميه‌تى قه‌زاى دووبز كه‌ ئاماژه‌ به‌ بريارێكى راكان جبوورى پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك ده‌كات و، له‌ 27-12-2021 ده‌رچووه‌و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك كه‌وتووه‌، تێدا هاتووه‌: پاڵپشت به‌ نووسراوى پارێزگارى كه‌ركووك ژماره‌ ( 1579 ) له‌ 7-11-2021 ، كه‌ تێدا داوا ده‌كات ناوى يه‌كه‌ ئيدارييه‌كان بێته‌ گۆرين له‌وانه‌ ناوى ( دبس له‌شوێنى دووبز هه‌وه‌ها التون كوبرى يش له‌ شوێنى پردێ ) كه‌ هه‌ردووكيان ناوه‌كانيان كورديه‌ .”

محه‌مه‌د عه‌لى، چاودێرى سياسيى له‌باره‌ى ئه‌م برياره‌ گوتى:” ئه‌م هه‌نگاو و بڕياره‌ى راكان جبوورى، پارێزگارى سه‌پێندراوى كه‌ركووك له‌دژى ناوچه‌ كوردييه‌كان نوێ نيه‌ و پێشتر هه‌ر له‌دواى خيانه‌تى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 له‌گه‌ڵ دانانى وه‌كو پارێزگارى ئه‌و شاره‌، بێ گوێدانه‌ ياسا و ده‌ستوورى عێراق هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بڕيار و فه‌رمانى له‌ دژى كورد و ناوچه‌ كوردييه‌كان ده‌ركردووه‌ له‌وانه‌ ته‌عريب كردن وپه‌راوێزخستن و بێ به‌شكردنى ناوچه‌ كوردييه‌كان له‌ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و ده‌ست درێژى بۆ سه‌رموڵكى كوردان و زه‌وى و زاره‌كانيان و هاندان و پشتيوانى كردنى عه‌ره‌بى هاورده‌ له‌ دژى كورده‌كان و …. هتد.

 

Back to top button