میدیایی نزیک لە بەرهەم ساڵح : هێزە تەناهییەکانی سلێمانی بەکرێگیراون
میدیایه‌كی سلێمانی ڕه‌خنه له هێزه ته‌ناهییه‌كانی شاره‌كه ده‌گرێ و ده‌ڵێ، هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و سنووره وه‌ك به‌كرێگیراو به‌كار ده‌هێنرێن.
سایتی شارپرێس كه له‌لایه‌ن كه‌مال ره‌ئووف/ نزیك له به‌رهه‌م ساڵح/ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و هه‌ر مانگه و له‌لایه‌ن به‌رپرسێكه‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێن، راپۆرتێكی له‌باره‌ی رووداوه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌و هێرشه‌ی ناو قوتابخانهكهداوه كه دواتر ئاشكرابوو له‌لایه‌ن كه‌سێك به‌ناوی “توانا سه‌گرمه” په‌لاماری هاووڵاتییانی داوه.
سایته‌كه‌ی سلێمانی نووسیویه‌تی، به گه‌ڕانه‌وه بۆ چه‌ند ڕووداوێك كه پێشتر ڕوویانداوه، له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌گه‌ر جاران هێزه چه‌كداره‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوان به‌رپرسه‌كانیان بهكارهێنرابن، ئه‌وه ئێسته له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌دا ئاماده‌ن په‌لاماری هه‌ر كه‌سێك بده‌ن كه بیانه‌وێت، واته ده‌كرێت له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی هاووڵاتییانیشدا وه‌ك هێزی په‌لامارده‌ر و به كرێگیراو به‌كاربهێنرێن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوو جیا له هێرشكردنه سه‌ر كه‌سێك له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كدا، رایدێكی توندوتیژی ژنان له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه كوژرا كه تا ئێسته تۆمه‌تباره‌كه نه‌گیراوه.