موقتەدا سەدر هەوڵی دوورخستنەوەی مالیکی دەدات
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی رێبەری سەدر بە میدیاکانی راگەیاندووە “موقتەدا سەدر، تەنیا هادى عامرى، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، قەیس خەزعەلى، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی تایبەت بە پێکهێنانى حکومەت بانگهێشتکردووە، بەڵام نورى مالیکى سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نەگرتووەتەوە.
لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، ئەمە دووەم کۆبوونەوەى سەدر و سەرکردەکانی چوارچێوەى هەماهەنگى دەبێت. لە کۆبوونەوەی پێشتر لە 2/12/2021، موقتەدا سەدر لە ماڵی هادی عامری لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆبووەوە، لەکاتی هاتنە ژوورەوەی سەدر تەنیا تەوقەی لەگەڵ مالیکی نەکرد.