پەكەكە بەناوی ئاوارەكانی شنگاڵ كۆمەكی وەرگرتووە لە ئەوروپا خانووی پێكڕیووە

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی لە ناوخۆو دەورووبەری شنگاڵ پەكەكە چەند بارەگایەكی حكومی داگیر كردووەو بنكەو بارەگای تێدا كردۆتەوە, سەرەڕای ئەوەی بوەتە رێگری لە گەیشتنی كۆمەكی رێكخراوە كۆمەك بەخشەكانی جیهان, ئەوت هۆكاری نەگەڕانەوەی خەلكی ناوچەكەیە, چاڵاكێكی كۆمەڵی مەدەنیش دەڵێت:” (پەكەكە) بە ناوی كۆمەككردنی قوربانییانی كارەساتی شنگالەوە، ملیۆنان یۆرۆی كۆ كردەوە و كەسیش نازانێت ئەو ھاركارییە چی لێ ھاتووە و ھیچ شتێكی لێ نەگەیشتووەتە دەستی ئاوارەكانی شنگال لە ھەرێمی كوردستان”
خەڵات شێخ موراد، سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش لە ئەڵمانیا بە (باس)ی راگەیاندووە: لەسەرتای كارەساتی شنگاڵ پەكەكە لە دەرەوەی وڵات بەناوی ئاوارەكانی شنگالەوە كۆمەكی كۆ كردەوە، بە ئێمەشی گوت كە ملیۆنێك و ٢٥٠ ھەزار یۆرۆی ئامادە كردووە، بەڵام بەداخەوە ئەو گوژمە پارە زۆرە ھیچی لێ نەگەیشتووەتە شنگال و ھیچ ھاوكاری و كۆمەكێكیان بۆ شنگال و خەڵكی شنگال نەھێنا.
سەرۆكی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش لە ئەڵمانیا گوتیشی: «تا ئێستا ھیچ ھاریكارییەك نەگەیشتووەتە خەڵكی ئاوارەی شنگال، پاش ئەوەی ئێمە گەلێك بەدواداچوون و پرسیارمان لەبارەی چارەنووسی ئەو پارەیە كرد، ھیچ شتێكمان بەدەست نەكەوت. یەك ئاوارەی شنگال نەیگوتووە ئەو ھاریكارییەم گەیشتووەتە دەست، مخابن كە بە ناوی ئاوارەی شنگالەوە بازرگانی دەكرێت.
هەروەها خەڵات شێخ موراد زیاتر گوتی, نەك تەنیا بۆ كارەساتی شنگال پەكەكە پارەی بۆ خەڵكی شنگال كۆ كردووەتەوە و بۆی نەھێناون، بەڵكوو لە كارەساتی تەقینەوەكانی (سیبا شێخدر) و (گرعوزێر)یش لە ساڵی ٢٠٠٧دا، پەكەكە ٥٠٠ ھەزار یۆرۆی كۆ كردەوە، وەك بۆ خۆیان دەیانگوت، كەچی ئەو پارەیەش نەگەیشتە دەستی ئەو خەڵكەی لە ھەردوو كۆمەڵگەی سیبا شێخدر و گرعوزێر دەردەسەرییان بە سەردا ھات، ئەو گوژمە پارەیەش دیار نییە و نەگەیشتووەتە دەستی ھاووڵاتیان لە ھەردوو شارۆچكەكەدا.»
خەڵات شێخ موراد گوتیشی: «بەگوێرەی ئەو زانیارییەی بە دەست ئێمە كەوتووە، پارتی كرێكارانی كوردستان بەو پارەیە تەلارێكی لە نزیك شاری بیلفید لە ئەڵمانیا كڕیوە، ئەوان بەنیاز بوون ئەو تەلارە بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی خۆیان بەكار بھێنن.

Back to top button