كازمى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌ جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق راگه‌ياند

سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق رايده‌گه‌ينێت: ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات،”

له‌تويتێكدا، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق كه‌ لپێگه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( توويته‌ر) بڵاويكردۆته‌وه‌ رايگه‌ياندووه‌:” ئەرکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتاییهات و سەرجەم کەرەستەکانیشیان بردە دەرەوەی وڵات،”

له‌ تويته‌كه‌يدا كازمى هه‌روه‌ها راشيگه‌ياندووه‌:” لەمەولا ئەرکی ئەوان دەبێتە ڕاوێژکاریی و پاڵپشتی بە گوێرەی دەرەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی.”

سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق ده‌شلێت:” سوپاس بۆ هاوبەشەکانمان لەشەڕی دژی داعش و هێزەکانمان ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان.

 

Back to top button