وه‌زاره‌تى كاره‌با: لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی كابینەی نۆیەمدا، 615 مێگاوات كارەبا زیاد کراوە

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامار و داتاى پرۆژه‌كانى بۆ ساڵى 2021 بڵاو كرده‌وه‌ و رايده‌گه‌يێت كه‌ : لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی كابینەی نۆیەمدا، 615 مێگاوات كارەبا زیاد کراوە.”
وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌شلێت:” داتاو ژمارەكان بەڵگەی كارو هەوڵەكانی وەزارەتی كارەبایە بۆ بونیاتنانی ژێرخانی كارەبا و باشكردنی خزمەتگوزاریی كارەبا.”
به‌پێ ى راگه‌يێندراوێكى وەزارەتی كارەباى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ تێدا بە داتا و ژمارە هەندێك لەو پڕۆژە، وێستگە و تۆڕانەی كارەبا دەخاتەڕوو كە تەنیا لە ماوەی ساڵی 2021 جێبەجێی كردووەو یاخود لەساڵی 2022 تەواو دەبێت، و ده‌لێ:” ئەمە وێڕای دەیان چاكسازیی كارگێڕی، كەمكردنەوەی رۆتین، پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلەكترۆنی راستەوخۆ وەڵامی هاوڵاتییان دەداتەوە skala.moel.gov.krd، هەمواركردنی یاسای وەزارەتی كارەبا، دەركردنی رێنمایی نوێی پێدانی كارەبا، كەمكردنەوەی رۆتین و خێرا وەڵامدانەوەی مامەڵەكان و كەمكردنەوەی خەرجیەكان، هەروەها لەرووی وزە نوێبووەكانیشەوە دەرکردنى رێنمایەکانى بەکارخستنى سیستەمەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە رێگاى وزە نوێبووەکان – ئەم بابەتە لە ساڵى 2021 کارى لەسەر کراوە وە ئێستا پەسندکراوە، بەگەڕخستنی وێستگەی هەڵمی خەبات، چارەسەركردنی كێشە تەكنیكییەكانی هەردوو وێستگەی كارۆئاوی (دوكان و دەربەندیخان) و هەمواركردنەوەی گرێبەستەکان کە لەم ماوەیەدا جێبەجێ کراون.
روونيشى كردۆته‌وه‌:” لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی كابینەی نۆیەمدا، 615 مێگاوات كارەبا زیاد کراوە، کە 300 مێگاوات لە وێستگەی هەڵمی خەبات، 165 مێگاوات لە گەرمیان و 150 مێگاوات لە زاخۆ بووە( كە لە ئێستادا ئەم 150 مێگاواتی یە لەلایەن توركیاوە راگیراوە)، لەبواری هه‌مواركردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باشدا زیاتر له‌ 300 ملیۆن دۆلار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌، بۆ كارئاسانیش لەپێدانەوەی قەرزەكانی كارەبا وەزارەتی كارەبا بڕیاری لێخۆشبوونی لە 15%ی بۆ قەرزەكان دەركرد، كە ژمارەیەكی زۆری ئەو هاوبەشانەی قەرزار بوون سوودیان لەم بڕیارە وەرگرت. هەروەها زیاتر لە 22 هەزار سەرپێچی لابراون و تیمەكانی سەرپێچی بەردەوامن بۆ بنبڕكردنی سەرپێچیەكان .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو كه‌:” بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی توانای فەرمانبەران بەدەیان خولی پسپۆرایەتی جیاجیا لەسەنتەری مەشق و راهێنان كراوەتەوەK هەروەها بەرهەمهێنانی 75 مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆر لە قۆناخی واژۆكردنی گرێبەست دایە. لە ساڵی داهاتووشدا 37 مێگاوات كارەبا لە ڕێگەی هایدرۆپاوەرەوە لە وێستگەی دێرەلۆك بەرهەم دەهێنین.
له‌ داتاو و ئامارى وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌:” بەستنی بێ بەرامبەر زیاتر لە (1,145,000) پێوەری زیرەك لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان، هەروه‌ها تاڕادەیەكی باش كۆتاییهاتن بە كێشەی كوژانەوەی گشتی و هەنگاونان بەرەو بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر و سوود وەرگرتن لە گازی سروشتیی بەفیڕۆچووی كێڵگەی نەوتی گەرمیان و بەستنەوەی تۆڕی كارەبای پارێزگای دهۆك بە تۆڕی كارەبای كوردستان و دەیان پڕۆژە و كاری دیكە و دەستكەوتەكانی كەرتی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا بەپێی ئەو بودجە كەمەی لەبەردەستدا بووە نموونەیەكی كەمی كاروپرۆژەو چالاكییەكانی كرێكاران و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبایە، كە لەم پێناوەدا ژمارەیەك لە كرێكارانی كارەبا بوونە قوربانی و چەند كرێكارێكی دیكەش بەسەختی بریندار بوون و پارچەیەك لەجەستەیان لەدەستدا.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌شلێت:” كارێكی گەورە بۆ بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا ئەنجام دراوە، هەر لە ڕاكێشانی دەیان هەزار كیلۆمەتر لە هێڵی پاڵەپەستۆی بەرز و دامەزراندنی دەیان وێستگەی گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا كە تەنیا لە پارێزگای هەولێر 15 وێستگەی دابەشكردنی كارەبا و وێستگەی مۆبایل دامەزرێندراون. لە بواری دەركردنی فیدەری نوێ لە وێستگەكانەوە بۆ ناوچە و قەزا و ناحیە و گوند و گەڕەكەكان، ڕۆژانە تیمەكانی وەزارەت لەگەڵ تیمەكانی كۆمپانیاكان سەرقاڵی ئەم پرۆژانەن. ئەمە سەرەتای رێگایە بەرەو بنیاتنانی ژێرخانی كارەبا و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزاریی كارەبا.
گرنگترین پرۆژەکانی کارەبا لە ساڵی 2021:
1- تەواوكردنی وێستگەی 33 كەی ڤیی ئیسكانی نوێ لە هەولێرو بەستنەوەی بە وێستگەی ئازادی نوێ و دەرهێنانی 5 فیدرەی 11 كەی ڤی.
2- دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی شەمامك و دەرهێنانی 5 فیدەری كارەبا، گرنگیدان بە وێستگەكانی مۆبایل لە كارە گرنگەكانی وەزارەتی كارەبا بۆ خێرا چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری و گرفتی ڤۆڵتیە لە ناوچە جیاوازەکان. بۆ نموونە لە ساڵی 2004 تەنیا 21 وێستگەی مۆبایلی كارەبای «132 كەی ڤی»مان هەبووە، ئێستا ئەم ژمارەیە بووەتە 55 وێستگە، هەروەها وێستگەی مۆبایلی 33 كەی ڤی بووەتە 26 وێستگە.
3- بەردی بناخەی پرۆژەی وێستگەی شاوێس و 10 هێڵی 132 كەی ڤی و 15 فیدەری 33 كەی ڤی و 27 فیدەری 11 كەی ڤی لە هەولێر دانراو لە بەهاری ساڵی 2022 تەواو دەبێت.
4- وەزارەتی کارەبا بە گوژمەی (2,728,350,000) دینار 10 گۆڕەری بۆ 10 وێستگەی کارەبا دابین و چاككردووەتەوە.
5- یەکێك لە تۆڕباینەکانی وێستگەی کارۆئاوی دێرەلۆک دانرا، کێشی ئه‌م تۆڕباینه‌ 134 تۆنه‌ و له‌ ڕێگای کارۆئاوییەوە بە تێچوونێکی کەم، وزەی کارەبا بەرهەم دێنێت و ژینگە دۆستە و بە دوو یەکەی بەرهەمهێنان، توانای بەرهەمهێنانی 37 مێگاوات کارەبای هەیە.
6- پرۆژەی مینی – سکادا بە قەرزی ژاپۆن بە بەهای 5 ملیۆن یۆرۆ جێبەجێ کرا.
7- لەماوەی دوو ساڵدا لەكەرتی دابەشكردنی كارەبا، زیاتر لە 470 پرۆژە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بە بەهای پتر لە 70 ملیار دینار لەسەر داهاتی پارێزگاکان جێبەجێ کراون
8- راکێشانی ‌هێڵی 132 كەی ڤی ( خەبات بۆ زەنگەنان).
9- دانان و به‌ستنی هێڵى 33kV, D/C-Lark O.H.L نێوان وێستگه‌كانى (( كه‌له‌كچى – قه‌سرۆك)، (به‌رده‌ڕه‌ش – داره‌توو)، ( سه‌رسه‌نگ – چه‌مانگێ )، (فایده‌ – شاریه‌)، (سه‌رسه‌نگ – بامه‌ڕنێ)).
10- بونیادنانى هێڵى 132 كه‌ى ڤى نێوان وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى كاشێ تاكو وێستگه‌ى زاخۆ/2 ته‌لكه‌به‌ر – به‌درێژى 50كم.
11- دابینكردنی گۆڕەری وێستگەی تلکەبەر.
12- فراوانكردنی وێستگەی فایدی.
13- دامەزراندنی وێستگەی گوستنەوەی كارەبای (شێروانی مەزن).
14- دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای (كەسنەزان).
15- دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای ( ئازادی نوێ).
16- دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای( رووناكی).
17- دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای مۆبایلی ( شەمامك ).
18- دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای مۆبایلی ( بەرحۆشتر).
19- دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای مۆبایلی ( گردجوتیار).
20- دامەزراندنی وێستگەی گواستنەوەی كارەبای مۆبایلی (بارك).
21- دامەزراندنی وێستگەی كارەبای مۆبایلی (سەلاحەدین).
22- دامەزراندنی وێستگەی كارەبای مۆبایلی (نیشتمان).
23- پڕۆژەی دابینکردن و دانانی 3 وێستگەی مۆبایل تەوژمی (11/132) بە قەبارەی (25) ام ڤی ئەی 132/11 kV بۆ ( سلێمانی و سەید سادق و چەمچەماڵ).
24- تەواوکردن و بەستنی هێڵی 132 کەی ڤی هەوائی تانجەڕۆ – سەید صادق بە درێژی 55 کم لە پارێزگای سلێمانی.
25- دەستكردن بە جێبەجێكردنی هێڵی 132 کەی ڤیی بازیان بۆ ڕاپەرین بەدرێژایی (105) كیلۆمەتر.
26- وێستگەی ساڵح ئاغا لەگەرمیان دروست کرا.
27- گۆڕینی تەلی گەیەنەری هێڵی 132kV لە DC lark بۆ DC lark HTLS بە درێژی 29 کم – لە (کەلار بۆ سەرقەڵا) گەرمیان.
28- بونیادنانی هێڵی 33kV DC Lark نێوان وێستگەکانی کفری 33kV و132kV بەدرێژی 7.5 کم – کفرى – گەرمیان.
29- بەدرێژایی 17 كیلۆمەتر پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی 400 كەی ڤی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا تەواو كرا.
30- ئیلتزاماتى کۆمپانیاى (ماس)ەلە 98% تەواو بووە: پرۆژه‌ى بونیادنانى هێڵه‌كانى 132 کەیڤی له‌ پارێزگاى هه‌ولێر:
• هه‌ولێر غازى – قوشته‌په‌ (17كم ) – (50) تاوه‌ر- كۆمپانیاى زۆزگ.
• سه‌نته‌رى هه‌ولێر -رۆژئاواى هه‌ولێر ( 18كم ) – (53) تاوه‌ر – كۆمپانیاى زۆزگ.
• ئازادى – رۆژئاواى هه‌ولێر (6كم ) – (17) تاوه‌ر – كۆمپانیاى TL.
• رۆژئاواى هه‌ولێر – خه‌بات (25 كم ) – كۆمپانیاى TL
31- وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بە سەركەوتووانە ئیشیپێكراو لە كاركردن بەردەوام بووە.
32- وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان دامەزرا.
33- زۆربەی هەرە زۆری یەكەكانی بەرهەمهێنانمان لە گازوایلەوە (كە تێچوونێکی زۆریان هەبوو) بۆ بەكارهێنانی گازی سرووشتی گۆڕدراون.
34- بەفیڕۆدانی كارەبا لە 45% بۆ 34% کەم کراوەتەوە.
35- کێشەی تەكنیكی هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان چارەسەر کراون.
36- لەم دوو ساڵەدا 615 مێگاوات کارەبامان زیاد کردووە.
37- بۆ یەکەمین جارە لە سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێ دەکرێت و لەسەرەتای ساڵی نوێ گرێبەستەكان واژوو دەكرێن.
38- وێستگەیەكی كارەبا لە دیبەگە بە گوژمەی 2 ملیار و 15 ملیۆن دینار كرایەوە.
39- وێستگەی 132 كەی ڤیی باداوەی نوێ لە شاری هەولێر كرایەوە، وێستگەکە 189 مێگاوات كارەبا دابەش دەكات و بارگرانیی سەر ژمارەیەك لە وێستگەکانی دیکەی دابەشكردنی كارەبا كەم کردەوە.
40- دوو پرۆژەی گرنگی دانانی وێستگەی مۆبایلی كارەبا و راكێشانی فیدەری كارەبا لە مەخموور بە گوژمەی 1 ملیار و 742 ملیۆن دینار کرانەوە.
41- گەورەترین پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە قەزای مێرگەسۆر کرایەوە. پڕۆژەکە لە 3840 پانەڵی خۆر پێکهاتووە و لە گوندی ڕێزان جێبەجێ کراوە.
42- پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کامبرێج لە هەولێر کرایەوە، ئەم پڕۆژەیە بە توانای بەرهەمهێنانی 200 کیلۆوات و 150 کیلۆوات پاتری جێبەجێ کراوە و 600 پانێل لە خۆدەگرێت.
43- گۆڕینی ته‌لی گه‌یه‌نه‌ری هێڵی 132 کەیڤی نێوان وێستگه‌ى شه‌قڵاوه‌ و مەفرەقى سۆران بۆ جۆرى (HTLS) و بۆ بنیادنانى هێڵى 132 کەیڤى نێوان وێستگه‌ى سۆران /1 و مەفرەقى سۆران بە درێژى 16کم هەروەها زیادکردنى (2 Bay) بۆ وێستگەى سۆران.
44- پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤیی خەبات بۆ وێستگەی ئیفراز (3) لە کەورگۆسک بە گوژمەی (11,160,000) دۆلار كرایەوە، كە بۆ ماوەی 15 ساڵ كارەبا بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز دابین دەكات.
45- دەرکردنى رێنمایەکانى بەکارخستنى سیستەمەکانى بەرهەمهێنانى کارەبا لە رێگاى وزە نوێبووەکان – ئەم بابەتە لە ساڵى 2021 کارى لەسەر کراوە وە ئێستا پەسندکراوە.
46- زیاتر لە (1,145,000) پێوەری زیرەك لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان بەستراون.
Back to top button