کاتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاری کرا

مەرسومی كۆماری بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاركرا و بڕیاره‌ 9ی 1ی 2022 یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت.

بەپێی مەرسومی کۆماری کە ئەمڕۆ واژووی لەسەرکرا،رۆژی 9ی 1ی 2022 یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی تازەهەڵبژێردراوی عێراق بەڕێوە دەچێت.

مەرسومی كۆماری به‌ گوێره‌ی مادده‌كانی 54 و 73 بڕگه‌ی چواره‌م له‌ ده‌ستووری عێراقی ده‌رچووه‌، كه‌ تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ دیاركردنی رۆژی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌.

 

مەرسومی کۆماری
Back to top button