لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەت بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دەکرێتەوە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات : لەسەر بڕیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران دەکرێتەوە .”

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فیسبووک رای گەیاند:” لەسەر بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بوونی دەڤەری سۆران بە ئیدارەی سەربەخۆ، بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران لەلایەن ڕێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران پەسندکرا، لە سەردانێکی مەیدانی بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (د. کاوە خلیل) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی و (د. دلۆڤان محمد) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و (د. معاف کریم) بەڕێوەبەری گشتی دیوان و پێشوازیکردنیان لەلایەن بەڕێز (هەڵگورد شێخ نجیب) سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائمقامی قەزاکانی ئەو سنوورە.”

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری تەندروستی بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی لە دەڤەری سۆران ڕاگەیاند بۆ سەرپەرشتیکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەخۆشخانەکان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە ناو شاری سۆران و قەزاکانی مێرگەسۆر و ڕەواندز و چۆمان. وێڕای ڕاگەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری و چارەسەری ئەنجامدراو و پلانی داهاتووی پێشخستنی ڕەوشی تەندروستی لەو دەڤەرە.

 

Back to top button