سووریا: بەهۆی بۆردومانە ئاسمانی و وشکانییەکانەوە زیاتر لە 160 چەکداری سەر بە ئێران و میلیشیاکان لە ساڵی 2021 کوژراون

ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەردەوامن لە سەپاندنی باڵادەستی خۆیان لە هەندێ ناوچەی سووریا، بەڵام بێگومان ئەم پەڵهاوێشتنەی ئێران و میلیشیاکانی ئێران لەنێو خاکی سووریا باجی خۆی دەبێت گرنگترینیان بە ئامانجکردنیانە لە رێگەی مووشەک و فڕۆکەوە لە ئاسمان و وشکانییەوە و وێرانکردنی خاڵ و بارەگا و کەرەستە و ئۆتۆمبێل و جبەخانەکانی چەک، بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئاکامی بۆردومانە جیاوازەکان لە ساڵی 2021, 161چەکداری سەر بەو میلیشیانە لە سووریا کوژران.

کوژراوەکان بەمجۆرە دابەشکراون 13 چەکدار لە رێگەی بۆمبی چێندراو و مین و مووشەکەوە کوژراون کە لایەنی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج، 49 کوژراو لە رێگەی فڕۆکەکانی ئەمریکا و درۆنەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە، 99 کوژراو لە ئاکامی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە، ئەمە جگە لە وێرانکردنی 70 ئامانجی سەر بەو میلیشیانە لەلایەن ئیسرائیلەوە و 23 ئامانجی دیکە لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە.

Back to top button