ئاڵا تاڵەبانی بۆ كەناڵەكەی مالیكی : ئێمە لەگەڵ ئەو مافی چارەی خۆنوسینە نین كە پارتی هەوڵی بۆدەدات
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی چەندین جار دژایەتی خۆی بۆ وەو هەوڵانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕیوە كە بە مەبەستی سەربەخۆی گرتویەتیەبەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی عێراق لە دواهەمین لێدوانی رۆژنامەوانی دا دەڵێت ” دەوڵەتی كوردی گەورەترین موئامەرەیە لە سەر عێراق ” .
“ئاڵا تاڵەبانی ” سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەڕلەمانی عێراق لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی ( ئافاق ) ی كە كەناڵێكی فەرمی حزبی دەعوەی ئیسلامی یە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ( 13ی شوباتی 2017) بەڵام دوێنێ پەخشكراوە و بڵاوكراوەتەوە ، ئاماژە بەوە دەكات و دەڵێت ” پێویستە ئێمە هەرێمێك بین لە چوارچێوەی عێراقی یەكپارچە ، دەستور كۆمان بكاتەوە ، دەبێ بزانین كە شكست و دەستكەوتیش هەیە ، پێویستە بۆدۆخی داهاتوو ڕێكەوتنی سیاسی نوێ بكرێت ، ناكرێت بڵێین جیادەبینەوە و دەوڵەتی كوردی دروست دەكەین ، ئەمە ناكرێت “.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هەرلە چاوپێكەوتنەكەدا لە كەناڵی (ئافاق ) كە میدیای فەرمی حزبی دەعوەو مالیكی یە ، جەختیشی لەوە كردەوە وڕایگەیاند ” ئێمەلەگەڵ ئەو مافی چارەی خۆنووسینە نین كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی بۆ دەدات ، بابەتی دەوڵەتی كوردی بەشێكە لەو پیلانە گەورەیەی كەلەسەر عێراق هەیە لە دوای موسڵ ، هەندێك دەیانەوێت پرۆسەی سیاسی لە عێراق نەمێنێت و هەموو پیرۆزییەكانی دەكەنە ئامانج ، بەڵام ئێمە پێمان وایە هەموومان لەیەك كەشتیداین ، ئەگەر ماینەوە هەموومان دەمێنینەوە ، ئەگینا پێكەوە ژێر ئاو دەكەوین “.
لەبەشێكی تری چاوپێكەوتنەكەدا وەڵامی “جەعفەر ئیمینكی ” ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە بەشداریكردنی كورد لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق دەداتەوە گوتی ” قسەكانی ئیمنكی بۆ بەشدارینەكردن لە هەڵبژاردن گوزارشت لە بۆچوونی پارتی دەكات ، ئێمە بەشداری لەهەڵبژرادندا دەكەین “.