خواكوڕك به‌ به‌ڵگه‌ وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كانی په‌یجێكی ئاراسته‌كراو ده‌داته‌وه‌ و بڕیارێكی حكومه‌ت بۆ خه‌رجكردنی بڕی 15 ملیار دینار بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌‌وه‌

خواكوڕك به‌ به‌ڵگه‌ وه‌ڵامی چه‌واشه‌كارییه‌كانی په‌یجێكی ئاراسته‌كراو ده‌داته‌وه‌ و بڕیارێكی حكومه‌ت بۆ خه‌رجكردنی بڕی 15 ملیار دینار بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كردوو سایلۆی گه‌رمیانی كرده‌وه‌ كه‌‌ بڕی 19 ملیار دیناری تێدا خه‌رجكرا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری خه‌رجكردنی بڕی 15 ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان دا.

دوای ئه‌وه‌ی په‌یجێكی چه‌واشه‌كار رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌ت تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی له‌و پاره‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند خه‌رجنه‌كردووه‌ ده‌زگای میدیای خواكوڕك به‌ به‌ڵگه‌  وه‌ڵامی ئه‌و په‌یجه‌ ده‌داته‌وه‌و به‌ پێی نووسراوێك كه‌ ‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی  ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رچووه‌، سه‌رۆكی حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی داوه‌ به‌ خه‌رجكردنی بڕی 15 ملیار و هه‌شت سه‌د و بیست و شه‌ش ملیۆن دینار بۆ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گه‌رمیان و نوسراوه‌كه‌ له‌ 13/10/2021 واتا سێ رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووی كراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ به‌دوا داچوونێكییدا خواكوڕك ئاشكرای ده‌كات كه‌ ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڕیاری خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ی واژۆكردوو و ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌كانی سلێمانی كردووه‌، و پێشتریش به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ به‌ خواكوڕكیان راگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ساڵی 2021 توانرا جووت سایدی كفری – كەلار بەتەواوەتی تەواو ببێت كە بە چوار قۆناخ جێبەجێ كرا و 70 ملیار دینار بوودجەكەیەتی، هەروەها جووت سایدی كەلار – دەربەندیخان لە كاری بەردەوامی تێدادەكرێت و لەمساڵدا بەشی یەكەمی كۆتایی هات، 24 كیلۆمەتر بووە و بوودجەكەی 47 ملیار دینارە، قۆناخی دووەمی دەستی پێكردووە بوودجەكەی 138 ملیار دینارە.. جگه‌ له‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی بچووك.

 

Back to top button