شه‌ش چه‌كداری تیرۆریستی داعش له‌ چیای قەرەچووغ كوژراون

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رايده‌گه‌ينێت: له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا شه‌ش چه‌كداری تیرۆریستی داعش له‌ چیای قەرەچووغ كوژراون .

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 30-12-2021 بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ شه‌ش چه‌كداری تیرۆریستی داعش له‌ چیای قەرەچووغ كوژراون .

شانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: چوار چه‌كداری تیرۆریستی داعش له‌ چیای قەرەچووغ بینراون و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لیوای 50ی پیاده‌ی سه‌ر به‌ فیرقه‌ی 14 به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی له‌ چالاكی خراون و دوو تیرۆریستی دیكه‌ش كوژراون كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا رابكه‌ن .

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راشيگه‌ياندووه‌:”ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن هێلیكۆپته‌ره‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

Back to top button