كازمى: شانازی بە پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەين

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، شانازی بە پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەين .
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 30-12-2021، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند، له وته‌یه‌كدا كه له به‌رایی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌شیكرد، وێڕای ستایشكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رايگه‌ياند، “په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، له ماوه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌دا زۆر باشتر بووه له‌وه‌ته‌ی 2003ه‌وه و ئێمه شانازی به‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ین و ئه‌و گرژیانه‌ی هه‌بوون له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون و ئێمه بۆچوونی زۆرمان هه‌بووه و توانیومانه سووپاس و ستایش بۆ خودای گه‌وره به گفتوگۆ و بنیاتنانی ره‌گه‌زه‌كانی متمانه ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرژانه بگۆڕین بۆ باشترین په‌یوه‌ندی. “.