بەرپرسێکی پێشووی گۆڕان: عەیبەیەكی گەورەیە گۆڕان لە ڕێگەی كەسانی ده‌مڕووت و هاشوهووشکەرهوه په‌یامه‌كانی بڵاو ده‌كاتەوە
به‌رپرسی پێشووی بازنه‌ی ناوشاری هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاتێك گۆڕان ده‌كه‌وێته په‌له‌قاژێ، په‌نا ده‌باته به‌ر په‌لاماردانی ئه‌م و ئه‌و، ئێستا كه‌س خۆی ناكاته خاوه‌نی گۆڕان، ناچار به ده‌مڕووت و كه‌سانی هاش و هووشکەرهوه په‌یامه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
سیامه‌ند خزر عه‌لی، به‌رپرسی پێشووی بازنه‌ی ناوشاری هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،رايگه‌ياند: “ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، راگهیاندكارێکی پارتی بڵاوی كرده‌وە، كه گۆڕان به فه‌رمی داوای له پارتی كردووه، له حكوومه‌ت ناكشێنه‌وه، گۆڕان نه‌یوێرا به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و بڵێت وانییه، هات نووسینێكی به بڕیار نامیق بڵاو كرده‌وه و كه‌سیش له‌ناو گۆڕان خۆی نه‌كرده خاوه‌نی ئه‌و قسه‌یه”.
گوتیشی: “ئێستا گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی قسه‌ی كردووه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی بداته‌وه، هاتووه له رێگای بڕیار نامیقهوه كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بازاڕی و هاش و هووش ریز كراوه، كه خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نییه، قسه‌یه‌كی كوردهواری هه‌یه دەڵێ، خۆیان نا‌وێرن هه‌ر من ده‌نێرن، كاتی خۆی به جڤاتی گشتیی گۆڕانم گوت، ئه‌وكاته گۆڕان گۆڕان بوو، كه كاك نه‌وشیروان قسه‌ی ده‌كرد حزبه‌كانی دیكه یه‌كسه‌ر به‌یاننامه‌یان بڵاو ده‌كرده‌وه و دۆخه‌كه ده‌گۆڕا، ئێستا گۆڕان وای لێهاتووه به بڕیار نامیقهوه په‌یام ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه نه‌بوونی سومعه‌ی سیاسی له‌ناو گۆڕان وای كرد ده‌ست له‌كار بكێشینه‌وه و ئه‌مه‌شمان به راسته‌وخۆ به كاك عومه‌ری سه‌یدی عه‌لی گوت”.
سیامه‌ند خزر عه‌لی، كه بۆ باسنيوز قسه‌ى كردووه ڕوونیشی کردۆتەوە: “عه‌یبه‌یه‌كی گەورەیە، گۆڕان كه‌سێكی وه‌ك بڕیار نامیق بكاته دەمڕاستی خۆی، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده له‌ناو خه‌ڵك بێزراوه، كه‌سێك ناوێرێت به ناوی گوتهبێژهوه قسه بكات، چونكه باش ده‌زانێت کە له‌ناو خه‌ڵكیدا كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گۆڕان راست ده‌كات، پێش ئه‌وه‌ی په‌لاماری پارتی بدات، با بڕوا بزانێ بۆ ده‌نگه‌كانی كه‌می كرد؟ بۆ كورسی نه‌هێنا؟ چونكه درۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كرد”.