له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق 5 تیرۆریستی داعش كوژران
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور – گوێڕی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق له چیای قه‌ره‌چووغ 5 تیرۆریستی داعش كوژران.
سیروان بارزانی،سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور – گوێڕی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هه‌روه‌ها به ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارانی هیزه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنێك له چیای قه‌رچووغ له سنووری میحوه‌ری مه‌خموور ئه‌نجامدرا.
سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری مه‌خموور – گوێڕی پێشمه‌رگه، ڕاشیگه‌یاندووه: له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق توانیان 5 تیرۆریستی داعش بكوژن.
هه‌روه‌ها سيروان بارزانى، ڕایگه‌یاندووه: ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق به هاوكاری ڕاوێژكارانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ڕاوه‌دوونان چه‌كدارانی تیرۆریستانی داعش.