سعوودیە : زۆر نیگەرانین لە سیاسەتی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەدا

 

مەلیک سەلمان ڕایگەیاند ، سعوودیە لە سیاسەتەکانی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەدا نیگەرانە ، هاوکات داوا لە ئێران دەکات خۆی بەدوور بگرێت لەو چەشنە سیاسەتە و هاوکار بێت لە گەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .

پاشای سعوودیە ئاشکراشی دەکات ، نیگەرانی ئەوان زۆرتر لە سەرڕانەهاتنی ئێرانە لە گەڵ وڵاتانی واژووکاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پەی وایە ئەو سیاسەتەی ئێران کارەساتی مرۆیی بەشوێنەوە دەبێت .
بە پێی راپۆرتی ” رۆیتەرز ” مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سانی ” رۆژی چوارشەممە لە لێدوانیكدا بۆ ئەنجومەنی حکومەتیی سعوودیە لە ڕێگای کۆنفرانسێکی ڤیدیۆیی پەی ڕاگەیاندن ، وڵاتی دراوسێمان ئێران سیاسەتێکی تێکدەرانەی هەیەو ئەوەش زۆر مەترسیدارە .
لە کۆتایی قسەکانیدا سەلمان ئاماژە بەوە دەکات ئێران لە ڕێگەی میلیشیاکانی خۆیەوە لە وڵاتانی ناوچە بۆتە هۆکاری ناسەقامگیری و کێشەکانی ئابووریی و سیاسی .

Back to top button