زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

 

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات : زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

لە ڕاگەیاندراوەکەی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستاندا هاتووە ، لە تەواوی ساڵی ۲۰۲۱ زیاتر لە چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی شارەکانی هەرێمی کردستانیان کردووەکە 4.093.888 گەشتیاربوون و زۆرینەیان لە؟ناوچەکانی خواری عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

هاوکات رێژەی هەر پارێزگایەک دیاری کراوەو تەیدا هاتووە ، پارێزگای هەولێر لە پلەی یەکەمی سەردانی گەشتیاراندا دێت و بەڕێزەی %48 گەشتیاران سەردانین کردووە کە ژمارەیان، یەک ملیۆن و 975 هزار گه‌شتیار بووە.

پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە پلەی دووەمدان ڕێژەی %34 گەشتیارانی هاتوو سەردانیان کردووە، یەک ملیۆن و 375 هەزار گەشتیار بوون.

پارێزگای دهۆک لە ڕیزبەندی سێیەمدایە بە ڕێژەی %18 گەشتیاران سەردانیان کردووە کە دەکاتە 754 هەزار گەشتیار.

Back to top button