کەشناسی هەرێم : كەش و هەوای سەری ساڵی ڕاگەیەنرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە شەوی سەری ساڵ پلەكانی گەرمی نزیك دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ هەینی 31ـی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی خۆی بۆ شەوی سەری ساڵ و یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ بڵاو كردەوە.
بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرمی لە شەوی سەری ساڵ نزیك دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی، لە هەولێر نزمترین پلەی گەرمی پێنج دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمیش لە ڕۆژ 14 پلە دەبێت، لە سلێمانی نزمەترین پلەی گەرمی سێ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە ڕۆژ 13 پلە دەبێت، لە دهۆك نزمەترین پلەی گەرمی دوو پلە دەبێت و بەرزترینی لە ڕۆژ 13 دەبێت، لە كەركووك نزمترین پلەی گەرمی چوار دەبێت و بەرزترینی لە ڕۆژ 17 پلە دەبێت.