سهرۆك بارزانى پهیامێك به بۆنهى هاتنى ساڵى نوێوه بڵاو دهكاتهوه
سەرۆک بارزانی، پەیامێکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2022 بڵاویکردەوە کە تێدا پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان دەکات.
سەرۆک بارزانی، هەروەها دەشلێت ، “با هیوا بۆ ساڵێکی تەندروستتر لە 2022 بخوازین”.
لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ هەینی 31_12_2021، سەرۆک بارزانی لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی (تویتەر)بڵاویکردۆتەوە، نووسیویەتی، “بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، عێراق و هەموو جیهان، ساڵی نوێتان پیرۆز بێت. با هیوا بۆ ساڵێکی تەندروستتر لە 2022 بخوازین”.
سەرۆک بارزانی، هەروەها نووسیوویەتی “رێگەم بدەن کە شتێکی دیکەش بڵێم، کە هەرگیز زۆر لە دڵمەوە دوور نەبووە، ساڵی نوێ لە هێزەکانی پێشمەرگە پیرۆز بێت کە قوربانیدانیان بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە”.
To the people of Kurdistan, Iraq and the rest of the world, Happy New Year. Let's hope for a healthier 2022. Allow me to also state something that's never too far from my heart, happy New Year to the Peshmerga forces whose sacrifices will eternally remain engraved in our memory.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) December 31, 2021