“پەكەكە ئەو عەرەبانەی هێناوە بۆ شنگال، كە دەستیان لە ڕفاندنی كچان و ژنانی ئێزدیدا هەبووە”

خواكوڕك
دوای ئەوەی دەستی بەسەر چەند بارەگایەكی حكومی قەزای شنگاڵ و ناوچەكانی دەوروو بەری داگرت, قایمقامی شنگال دەڵێ، (پەكەكە) ئەو عەرەبانەی هێناوە بۆ شنگال، كە دەستیان لە ڕفاندنی كچان و ژنانی ئێزدیدا هەبووە؛ (پەكەكە) ڕێگرە لە ئاوەدانكردنەوەی شنگال.

(مەحما خەلیل) قایمقامی شنگاڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: ” خەلكی شنگاڵ پەكەكە رەتدەكاتەوە بۆیە لە ئێستادا (پەكەكە) بە هاوكاریی (مالیكی) و ئێران دەیەوێت لە ناوچەكەدا فیتنە دروست بكات و ژمارەیەكی زۆری عەرەبەكانی دەروروبەری ناوچەكانی شنگال و قامشلۆ و حەسەكەی هێناوەتە شنگال, ئەو عەرەبانەی كە بۆ ڕفاندنی كچانی ئێزدی هاوكاریی داعشیان كردووە، بۆ ئەوەی دژی ئیمە خۆپێشاندان بكەن”

مەحما خەلیل گوتیشی: ”ئێزدییەكان زانییان، كە ئەمە لە خزمەتی ئەواندا نییە و هەموو كەس لە پیلانەكان و فیتنەكانی (پەكەكە) تێگەیشتووە و، هەمووان دەزانن (پەكەكە) هەموو شتێك بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دەكەن، نەك بۆ خزمەتی ئێزدییەكان.”

Back to top button