گەشتوگوزاری سلێمانی: بڕى 300 ملیۆن دۆلار ھاتووەتە شاری سلێمانی

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، رايده‌گه‌ينێت: یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانییان کردووە و، بڕى 300 ملیۆن دۆلار هاتووەتە شاری سلێمانییەوە.

عەلی رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشوگوزاری سلێمانی تۆمار کراوە، لەسەرەتای ساڵی 2021 ، یەک ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانییان کردووە، ئەگەر ئەو گەشتیارانە لە کاتی سەردانەکەیاندا هەریەکەی بڕی 200 دۆلاری خەرج کردبێت، دەگاتە 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، کەواتە لەماوەی 12 مانگی ڕابردوودا، بڕی 300 ملیۆن دۆلار هاتووەتە شاری سلێمانییەوە.”

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی، گوتیشی: “ئەوەش جێگەی خۆشحاڵییە، چونکە ھاتنی ئەو ھەوو گەشتیارە ھۆکارێکی باشە بۆ بەھێزکردنی داھاتی گەشتوگوزار لە شارەکەمان، ھەروەھا پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە ڕووی گەشتیارییەوە پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە”.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانيه‌كه‌يدا عەلی رەئووف، زیاتر گوتی: “لە پارێزگای سلێمانی 1500 دەرچووی گەشتوگوزارمان ھەیە، کە ئەوان ئامادەیی گەشتوگوزار و زانکۆ و پەیمانگاکانیان تەواو کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا 1550 شوێنی گەشتوگوزارمان ھەیە، بەڵام ئێمە پلانێکمان داناوە و بەرنامەیەکمان داڕشتووە بۆ ھەر شوێێێکی گەشتوگوزاری، ئەگەر بۆ ساڵی 2022 مۆڵەتێ گەشتوگوزار دەربێنێت، یان مۆڵەکەتەکەی نوێ بکاتەوە، پێویستە لە 30%ی کارمەندەکانی دەرچووی گەشتوگوزار بن لە ئامادەیی و پەیمانگا و زانکۆکان، بۆ ئەوەی بتوانین ئەو خوێندکارانە لە شوێنە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەتدا دابمەزرێنین”.

 

Back to top button