هاتووچۆى هه‌ولێر: ئه‌مشه‌و چه‌ند شه‌قامێكى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر داده‌خرێن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر رايده‌يگه‌ينێت،” به‌هۆى ئه‌گه‌رى دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى و كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵك له هه‌ندێك شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێوه، چه‌ند شه‌قامێكى سه‌ره‌كیی هه‌ولێر داده‌خرێن.
له ئاگادارييهكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31/12/2021، بڵاو يكردهوه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك، تێیدا سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییانى هه‌ولێر ئاگادار كراونه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌گه‌رى دروستبوونى قه‌ره‌باڵغى و كۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵك له هه‌ندێك شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێوه، له كاتژمێر 7ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه، تاوه‌كوو دره‌نگانى شه‌و، چه‌ند شه‌قامێكى هه‌ولێر به ته‌واوه‌تى به ڕووى شۆفێراندا داده‌خرێن و هاتوچۆ تێیاندا ته‌نیا به پیاده ده‌بێت، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1 – چوارڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60 مەترییەوە تا باخچەی برووسک
2 – چوارڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ
3 – چوارڕیانی میدیا بەرەو ناو بازاڕ
4 – چوارڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ
5 – کۆتایی شەقامی حەمرا
6 – شەقامی 100 مەتری ئەو بەشەی بەپێش فامیلی مۆلدا دەڕوات بۆ ڕێگای شەقڵاوە، تەنیا یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆ ڕێگای شەقڵاوە، سایدی هاتن بۆ لای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت.
هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌شلێت،” به بۆنه‌ى ساڵى نوێوه، هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت، بەڵام ئەم ئامادەکارییانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەم بۆنەیەوه.