فەڕەنسا تاقیکاری مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکردی ئێران ئیدانە دەکات

ئەمڕۆ هەینی ٣١ ی دیسەمبەری ٢٠٢١ ، فەڕەنسا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە تاقیکاریی مووشەکیی ئێران بۆ هەڵدانی مانگی دەستکردی ئیدانە کرد .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، فەڕەنسا ئەو کردارەی ئێران بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزانێت و بە توندی مەحکومی دەکات .

ئێران رۆژی پێنجشەممە مووشەکی هەڵگری مانگی دەستکردی بە ناوی ( سیمورغ ) هەڵدایە بۆشایی ئاسمان بەڵام تا ئێستا روون نییە کە ئاخۆ سەرکەوتوو بووە یان نا .
پێشتریش ئەمریکا ئەو تاقیکارییەی ئێرانی ئیدانە کردبوو ، چونکە ئەمریکا پێی وایە ئەو مووشەکە دەتوانێت هەڵگری کڵاوەی ئەتۆمیش بێت .

سەرچاوە ، ئۆرۆنیوز

Back to top button