خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان لە ئێران بەردەوامە

خواكوڕك
دوای ئەوەی حكومەتی ئێران هەڵمەتێكی گرتن و سزادانی مامۆستایانی خۆپیشاندەری كرد, لە ڕاگەیەنراوێكدا مامۆستایانی وڵاتی ئێران داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكەن لە هەمبەر هەڵمەتەكانی گرتن و سزادان و دەركردنی مامۆستایان لە لایەن حكومەتەوە.
لەو بڵاوكراوەدا داواكراوە لە سەرجەم مامۆستایان و كادرانی پەروەردەیی كە ڕۆژی نۆی ئازار بڕژێنە سەرشەقامەكان و لە تارانی پایتەختیش گردبونەوە لە بەردەم بینای پارلەمان ئەنجام بدەن، ئەم داوایەش دوای ئەوە هات كە نەقیبی مامۆستایانی ئێران دوای دەرپڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر شێوازی ژیان و مافی مامۆستایان هاتە دەنگ و بەشداری ناڕەزایەتی قوتابیانی كرد لەو وڵاتەو دواتر بە تۆمەتی تێكدانی هێمنی و ئاسایشی نەتەوەیی دەستگیركراو سزای زیندانی كردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بۆ دەركرا.
ئیسماعیل عەبدی نەقیبی مامۆستایانی ئێران یەكێكە لەو چالاكانەی كە بەرگری لە مافی مامۆستایان كردووەو بەشداری ئەو ناڕەزایەتیانەی كردووە كە پێشتر دژی خراپی ڕەوشی ژیانی مامۆستایان و بێباكی ڕژێمی ئێران ئەنجامدراوە.

 

سەرچاوە: العربیە

Back to top button