ڤلادیمێر پوتین: 2022 ساڵی گۆڕانکاری ئەرێنی دەبێت
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، لەساڵی 2022دا باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان دەکاتە کاری لەپێشینەی حکومەت و سەرەڕای ئاستەنگی، ململانێ و کێشەکانیش، بەڵام باوەڕی وایە 2022 ساڵی گۆڕانکاری ئەرێنی دەبێت.
ڤلادیمێر پوتین لەپەیامێکدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی رابردودا وڵاتەکەیان روبەڕوی چەندین ئاستەنگی بووەتەوە بەڵام هاوڵاتیان توانیویانە بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، بۆیە باوەڕیانوایە ساڵی نوێ گۆڕانکاری گرنگ لە ژیانی خەڵکیدا دروست دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموومان یەکگرتووین، هیوای گۆڕانکاری باشمان هەیە، بەڵام تێدەگەین لەوەی کە ناتوانرێت رووداو و ململانێکانی ساڵی رابردوو لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا لەیەکتر جیابکرێنەوە.