شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

 

لە راگەیاندراوەێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 1 ى 1 ى 2022 ، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 2 ى 1 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت ، راشیده‌گه‌ێنێت: لە درەنگانی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە بارانبارین لە زۆبەری ناوچەکان و بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆك.

 

Back to top button