بەغدا : لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی وئەبوومەهدی موهەندیس خۆپیشاندانێک بەرێوە چوو

لە دوای شکستی باڵەکانی شیعی سەر بە ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، ئەمڕۆ لایەنگران ی حەشد هەلیانقۆزتەوەو لە ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس رێپێوانێکی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا
خۆپیشاندەران، دووبارە ئیدانەی کوژرانی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەھدی موھەندیس و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی-یان کرد و ھەروەھا داوای چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد.
ھەریەک لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، فالح فەیاز و سەرکردەی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری و سەرکردەی رەوتی حیکمە، عەممار حەکیم لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندەی حەشدی شەعبی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا، کردووە.
جێگەی ئاماژەیە لەو خۆپیشاندانەدا بەشێکی بەرچاوی ئیزدییەکانی سەر بە حەشدی شەعبیش تەیدا بەشدار بوون