توێژینەوەیەكی ئەوروپی: ئێران دەستوەردانی لە ۱٤ وڵاتی ئیسلامی كردووە

خواكوڕك
لە توێژینەوەیەكدا كە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجام دراوە ئاماژە بە دەستوەردانەكانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران (حەرەس سەوری) كراوە لەم ساڵانەی دواییدا، هەر لەو توێژینەوەدا تیشك خراوەتە سەر شێوازو چۆنیەتی ئەو دەستوەردانانەو پشتیوانیەكانی ئێران لە تیرۆریستان و دروست كردنی ناكۆكی لەو وڵاتانە بەمەستی بەهێزكردنی هەیمەنەی ئێران لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
سترووان ستیفنسن سەرۆكی كۆمەڵەی ئەوروپی بۆ ئازادی عێراق ئەوە دەخاتەڕوو كە هێزەكانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران بەردەوامن لە هاوكاریە سەربازیەكان بۆ گروپەكان له یەمەن و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەوەی لە بری ئێران شەڕی بە وەكالەت بكەن،هاوكات ستراوون لەو توێژینەوەدا بە پێویست و گرنگی دەزانێت كە هێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئێران بخرێنە لیستی تیرۆری جیهانیەوە بە هۆی ئەوەی ئەو هێزانە پشتیوان و پاڵپشتی گروپە ترۆریستیەكانن لە ناوچەكە.
شایەنی باسە لە توێژێنەوەكە بە وردی ئاماژەی بە دەستوەردانە مەترسیدارەكانی ئێران لە وڵاتانی عێراق، سوریا، یەمەن و لوبنان كردووە لە دوای ڕێكەوتنی ڕۆژئاوا لە گەڵ ئێران

Back to top button